نەتەنیاهۆ تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە

بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات بوو و نەشتەرگەرییەکی گەورەی بۆ ئەنجامدرا.

پزیشکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، نەتەنیاهۆ تووشیی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە و لە قۆناغی سێیەمدایە، دوێنێش لە نەخۆشخانەی هداسا نەشتەرگەری بە تەکنیکی HoLEP بۆ ئەنجامدرا، کە گرێیەکەی بە لێزەر و بەبێ کردنەوەی سکی بۆ لابراوە.

پێشتر پزیشکەکان ئاشکرایانکردبوو، ناوبراو تەنها هەوکردنێکی کەمی لە پرۆستاتیدا هەیە، بەڵام دوای پشکنینی زیاتر نەخۆشییەکەی ئاشکرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share