دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وەرگرتنی پەنابەرانی راگرت و وتی، ئەم بڕیارە وەک خۆی دەمێنێتەوە تا ئەوکاتەی “سیستمی ژیان لە ئەمریکا چاکدەبێتەوە”.
دۆناڵد ترەمپ لە سۆشیال میدیای تایبەتی خۆی رایگەیاند، وەرگرتنی پەنابەران بۆ هەمیشە رادەگرم، بۆ ئەوەی رێگە بە سیستمی ژیان لە ئەمریکا بدەم، بەتەواوی چاکببێتەوە.
هەروەها هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی “ملیۆنان” داواکاریی بۆ پەنابەریی کرد، کە لە سەردەمی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا پەسەندکرابوون و نووسیویەتی، “هەر کەسێک بەهای ئەمریکا زیادنەکات، دیپۆرتی دەکەینەوە”.
ئەم بڕیارەی سەرۆکی ئەمریکا پاش ئەوە دێت، کە دوو رۆژ پێش ئێستا، پیاوێکی ئەفغانی لە نزیک کۆشکی سپی لە واشنتن، تەقەی لە دوو سەربازی پاسەوانی نیشتمانیی ئەمریکا کرد.