بەریتانیا سەرۆک وەزیران دیاریدەکات
لیز ترەس 66%ی دەنگەکان دەبات

پێشبینییەکان باس لەوەدەکەن کە لیز ترەس دەتوانێت سەرکەوتن بەدەستبهێنێت لە هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی بەریتانیا.

ئەمڕۆ بەریتانیا سەرۆک وەزیرانی نوێ دیاریدەکات، کە دەبێتە شوێنگرەوەی بۆریس جۆنسن، خەمڵاندنەکان بۆ ئەوە دەچن لیز ترەس زۆرینەی دەنگەکانی پارتەکەی بەدەستبهێنێت کە دەکاتە 66%ی کۆی دەنگەکانی پارتی پارێزگارانی ئەو وڵاتە.

دوای هەشت هەفتە لە پێشکەشکردنی داوای دەستلەکارکێشانەوەی بۆریس جۆنسن، ئەمڕۆ بەریتانیا سەرۆک وەزیرانی نوێ دەستنیشاندەکات.

لیز ترەس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا زۆرترین چانسی هەیە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە بەرامبەر کێبڕکێکارەکەی کە ڕیشی سوناکە، بۆئەوەی ببێتە سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا و ڕاستەوخۆ بە وەرگرتنی ئەو پۆستەش دەبێتە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا.

لیز ترەس، کە کاندیدی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و سەرۆکی پارتەکەیەتی منداڵیی لە باکووری بەریتانیا بەسەربردووە و لە قوتابخانەیەکی لیدز خوێندوویەتی، دایک و باوکی لایەنگری پارتی کرێکاران بوون، سیاسەت و ئابوری و فەلسەفەی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد خوێندووە.

لە ساڵی 1996ەوە چووتە ناو پارتی پارێزگاران و چەندین پۆستی وەزاری لە کابینەکانی دەیڤد کامیرۆن، تێریزا مەی و بۆریس جۆنسندا وەرگرتووە.

تراس بەتوندی دژایەتیی گەڕانەوەی بۆ یەکێتیی ئەوروپای دەکرد و پاڵپشتیکەرێکی توندی برێکزت بوو.

بەرنامەی لیز تراس بۆ سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی کەمکردنەوەی باج و قەیرانی بژێویی خەڵکی بەریتانیایە، سوورە لەسەر سیاسەتی دەرەوەی تایبەت بە دژایەتیکردنی چین و ڕوسیا، لە پاڵپشتیکەرانی ڕەوانەکردنی کۆچبەرانە بۆ ڕواندا.

بابەتی پێشتر

چیرۆكێكی جیاوازی سەركەوتن

بابەتی دواتر

هەولێر.. شۆفێرێك تەقەی لە پیشەوەرێك كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share