لە ساڵی 2024 زۆرترین گەڕان لە گۆگڵ بۆ کام کەسایەتیی كراوە؟

ئەو  کەسایەتییەی زۆرترین گەڕانی لە پێگەی گۆگڵ بۆ کراوە لە ئەمساڵدا، بریتییە لە “دۆناڵد ترامپ” سەرۆکی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لەپلەی یەکەمدا دێت.

بەپێێ نوێترین زانیارییەکان، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەپلەی یەکەمی زۆرترین گەڕانی پێگەی گۆگڵدا دێت بۆ ساڵی 2024، کە تەنها لە دوو مانگی رابردوودا زیاتر لە 80 ملیۆن گەڕانی بۆکراوە و لە ریزبەندی یەکەمی کەسایەتییەکاندا دێت.

هاوکات، زۆرترین گەڕان بۆ دۆناڵد ترامپ، بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە وەک “سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکاو بردنەوەی لە کامالا هاریسی رکابەری و لێدوانە جیاواز و سەیرو سەمەرەکانی”.

ئەمە لە کاتێکدایە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی ساڵ و هاتنی ساڵێکی نوێ، ساڵانە لە سەرانسەری جیهاندا داتاو زانیاری جۆرراوجۆر کۆدەکرێتەوە دەربارەی ئەو بابەت و روداوانەی لەو ساڵەدا رویانداوە، یەکێک لەو بابەتانەش بیریتیە لە زۆرترین گەڕان یاخود “سێرچکردن” لە پێگەی جیهانیی گۆگڵ.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران: لە رێگای ئاسمانی عێراقەوە هێرشدەکەینە سەر ئیسرائیل

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لە رێگای ئاسمانی عێراقەوە وەڵامی ئیسرائیل دەدەنەوە. میدیاکانی ئێران لە زاری بەرپرسانی سەربازیی وڵاتەکەیانەوە بڵاویانکردەوە،…
Total
0
Share