ئاماری دەنگدەرانی ئەمریکا لە هەڵکشاندایە

ژمارەی دەنگدەری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە هەڵکشاندایە.

ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سەرەتای هەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆی ئەمریکا دەنگیان داوە نیوەی کۆی گشتی دەنگدەرانی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020ی تێپەڕاندووە.

تائێستا زیاتر لە 82 ملیۆن کەس لە رێگەی دەنگدانی پێشوەختەوە دەنگیانداوە، و بە گەرموگوڕترین هەڵبژاردن لە مێژووی ئەمریکادا وەسفدەکرێت.

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستیپێکردووە و ئەمریکییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی داهاتوویان دەنگ بە کاندیدان دۆناڵد ترەمپ و کاملا هێرس دەدەن.

وێستگەکانی دەنگدان لە ڤێرمۆنت و نیو هامپشایەر کاتژمێر 6ی بەیانیی ئەمڕۆ بە کاتی ئەمریکا و 2ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان کراونەتەوە.

ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و یەک لەسەر سێی کورسییەکانی ئەنجومەنی پیرانیش لەخۆدەگرێت لە کۆتایی رۆژدا دەست بە ژماردنەوەی دەنگەکان دەکرێت بۆ دیاریکردنی براوە، بەڵام رەنگە ئەنجامە رەسمییەکان کاتی زۆریان بوێت بەهۆی ئەوەی ژمارەی دەنگدەر زیادیکردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین: هیوادارین لەگەڵ ئەمریکا لە گەشەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانمان بەردەوامبین

گوۆ جیاکون، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، وڵاتەکەی هیوادارە لەگەڵ ئەمریکا کاربکات بۆ پێشخستنی گەشەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان. لە…
زیاتر ببینە

ئەمریکا و چوار وڵاتی ئەوروپی ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان لەبارەی هێرشەکانی سەر هەولێر بڵاوکردەوە

وەزیرانی دەرەوەی هەریەکە لە وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیتالیا لەبارەی هێرشەکانی سەر هەولێر ڕایانگەیاند پاڵپشتیی حکومەتی…
زیاتر ببینە

مەترسیدارترین ناوچەی جیهان كوێیە كە ئۆكرانیا كار بۆ پاراستنی دەكات؟

لەكاتێكدا مۆسكۆ دەیان هەزار سەربازی خۆی لەسەر سنوورە هاوبەشەكانی لەگەڵ ئۆكرانیا كۆكردووەتەوە، سەربازانی ئۆكرانی بە كڵاشینكۆفەكانی سەرشانیانەوە گەڕانەكانیان…
Total
0
Share