نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 87 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 87 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بە 84 دۆلار و سێ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەبارەی هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، شارەزایان ئاماژە بە زیادبوونی خواست و هاوکات زیادبوونی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.

هاوکات بڕیارە سبەی چوارشەممە، رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین لە لیژنەی چاودێریی وەزاری خۆی بۆ پێداچوونەوە بە جێبەجێکردنی بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان ئەنجامبدات.

چاوەڕوان دەکرێت ئەندامانی رێکخراوەکە پابەندبن بە سیاسەتی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان  بە بڕی 2.2 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە کشتوکاڵی سلێمانی: زیادبوونی نرخی ئالیک هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی مریشکە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، داخرانی گەرووی هورمز پەیوەندیدار نییە بە بەرزبوونەوەی نرخی مریشک، بەرزبوونەوەی…
Total
0
Share