لە هەڵبژاردنی بەرایی ویلایەتێک ترەمپ سەرکەوتنی بەدەستهێنا

لە هەڵبژاردنی بەرایی حزبی کۆمارییەکان لە ویلایەتی ئایۆوا دۆناڵد ترەمپ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، بەپێی ئەنجامە بەرەییەکانی هەڵبژاردنەکان لە هەشت کەرت دۆناڵد ترەمپ زیاتر لە نیوەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

لە هەڵبژاردنە بەراییەکاندا ترەمپ رکابەری هەریەکە لە نیکی هایلی باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان و رون دیسانتیس دەکات.

بەپێی ئەنجامی راپرسییەکان %69 ی کۆمارییەکان لایەنگری ترەمپن و بەمەش پێدەچێت سەربکەوێت بۆ کاندیدبوونی بۆ سەرۆکایەتی وڵاتەکەی بۆ جاری دووەم.

بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

پارێزگاری هەولێر: بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکە ئەمڕۆ لە هەولێر خۆپیشاندانە

بابەتی دواتر

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق: پشتیوانیی هەرێمی کوردستان دەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتی شارەزایان دەربارەی شوێنی سەرهەڵدانی كۆرۆنا هەفتەی داهاتوو دەردەچێت

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتێك كە لەلایەن شارەزایانی سەربەخۆی ڕێكخراوەكەیانەوە ئامادەكراوە و سەردانی چین-یان كردووە، بەئەگەرێكی زۆرەوە هەفتەی…
Total
0
Share