دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، ئەو فڕۆکە ئازربایجانییەی هەفتەی رابردوو لە کازاخستان کەوتەخوارەوە بەهۆی هەڵەیەکی روسیاوە بووە.
میدیاکانی ئەمریکا لە زاری ژمارەیەک بەرپرسی هەواڵگری بڵاویکردووەتەوە، فڕۆکە ئازربایجانییەکە لە لایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی روسیا بە هەڵە خراوەتەخوارەوە.
ئاشکراشیکردووە، بەرگریی ئاسمانیی روسیا، فڕۆکەکە بە بێفڕۆکەوان لێکداوەتەوە هەر بۆیە خستوویانەتە خوارەوە.
هەفتەی رابردوو فڕۆکەیەکی مەدەنی ئازربایجان لە ئاسمانی کازاخستان کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە لایەنی کەم 40 کەس گیانیان لەدەستدا و 25 کەسی دیکەش برینداربوون.
لای خۆیەوە روسیا بێبەریبوونی خۆی لەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی دەکرێت دووپاتکردەوە.