دۆناڵد ترەمپ وردەکاریی دەستگیرکردنی مـ.ـادۆرۆ ئاشکرادەکات

دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا وردەکاریی دەستگیرکردنی نیکۆلاس مـ.ـادۆرۆ، سەرۆکی ڤێـ.ـنزوێلا ئاشکرادەکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا بە کەناڵی Fox Newsی ئەمریکی راگەیاند، دەستگیرکردنی نیکۆلاس مـ.ـادۆرۆ لە بارودۆخێکی بێ وێنەدا بووە و ئەو هێزەی بە ئۆپراسیۆنەکە هەستاون سەرجەمیان سەلامەتن.

وتیشی، لە ماڵەوە تەماشای دەستگیرکردنەکەیم دەکرد، مـ.ـادۆرۆ لە شوێنێکدا خۆی حەشاردابوو، بەڵام هێزەکانمان خۆیان بۆ ئەو دۆخە ئامادەکردبوو و توانیان بە باشترین شێوە ئەرکەکە جێبەجێبکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، چەند رۆژێک لەمەوبەر پلان بۆ ئۆپراسیۆنەکە داڕێژرابوو، بەڵام ئەوکاتە بارودۆخی کەشوهەوا رێگەی پێنەداین ئۆپراسیۆنەکە ئەنجامبدەین.

باسی لەوەشکرد، چەند رۆژێک لەمەوبەر بە تەلەفۆن مـ.ـادۆرۆم ئاگادارکردەوە کە باشتر وایە خۆی رادەستبکات، بەڵام گوێی پێنەدا و ناچاربووین خۆمان بە کردەیی کارەکە ئەنجامبدەین، ئێستا سەرقاڵی کارکردنین لەسەر ئەوەی کێ سەرۆکی داهاتووی ڤێـ.ـنزوێلا بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share