20 تا 50 ملیۆن دینار قەرز بە هاوڵاتییان دەدرێت

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بە ئامانجی رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان، پرۆژەیەکی پێدانی قەرز رادەگەیەنێت.

نەجم عقابی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، لەهەوڵداین بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی تایبەت بە پێدانی قەرز بە گەنجانی عێراق لەپێناو رەخساندنی هەلی کار بۆیان.

وتیشی، “ئامادەکاری بۆ پرۆژەیەک دەکەین کە بە بەبڕی 20 تا 50 ملیۆن دیناری عێراقی قەرز دەدەین بەو گەنجانەی بێکارن، لەپێناو رەخساندنی هەلی کار”

ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتەکەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتەکانی دیکەدا پرۆژەکە ئەنجامدەدات و زیاتر لە یەک ملیۆن گەنجی بێکار سوودمەنددەبێت.

بابەتی پێشتر

سۆران عومەر: هەفتەیەكە مووچەی مانگی 11 هاتووە و مووچەی مانگی 10ی پێدراوە

بابەتی دواتر

لیژنەی ئەمنیی سلێمانی لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاوە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share