سیستمێكی بەناوبانگی دابەزاندنی کێش ئەگەری سەرڕووتانەوە زیاددەکات

توێژینەوەیەكی نوێ ئاماژە بەوەدەدات كە پەیڕەوكردنی سیستمی بەڕۆژووبوونی پچڕپچڕ كە ئێستا بەناوبانگە ئەگەری رووتانەوەی قژ زیاددەكات.

توێژەرانی زانكۆی ویستلیك، چجیانگ لە چین پێیانوایە ئەگەری هەیە پەیوەندی بەوەوە بێت كە سیستمە خۆراكییەكە خانەكان لە وزەی پێویست بۆ هاندانی گەشەی تەندروستانەی قژ بێبەش دەكات.

لە روونكردنەوەیدا دەربارەی ئەو ئەنجامانەی لەسەر مشك بەدەستهاتوون، بینگ چانگ، گەورە نووسەری توێژینەوەكە و زانای بایۆلۆجیی خانە بنەڕەتییەکان دەڵێت، نامانەوێت خەڵك لەبارەی ئەنجامدانی بەڕۆژووبوونی پچڕپچڕ بترسێنین، بەڵام گرنگە بزانین كە كاریگەریی نەخوازراوی هەیە.

بەرگریكارانی سیستمی بەڕۆژووبوونی پچڕپچڕ باس لە كۆمەڵێك سوودی تەندروستیی ئەو سیستمە دەكەن، جگە لە سوودی دابەزاندنی كێش، لەوانەش كەمكردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە زەهایمەر.

لە تاقیكردنەوە نوێیەكەدا، توكی مشك لێكرایەوە و خواردنی بۆ ماوەی هەشت یان 16 یاخود 48 كاتژمێر جارێك پێدرا، بەراورد بە كۆمەڵێكی دیكە كە بێ سنوور خواردنیان پێدرا.

دەركەوت ئەو مشكانەی رێگریی خۆراكیان لێنەكرابوو توكەكەیان لەماوەی 30 رۆژدا هاتەوە، لەكاتێكدا ئەوانەی لەژێر تاقیكردنەوەی بەڕۆژووبوونی پچڕپچڕدا بوون نزیكەی 96 رۆژیان پێچوو بۆ سەرلەنوێ دەركەوتنەوەی توكەكانیان.

لەڕێی نەخواردنی خۆراك بەشێوەیەكی رێكخراو، جەستە ئەمبارە چەورییەكان بەكاردەهێنێت، لەبری وزەی خوازراوی، كە گلوكۆزە، ئەمەش ئەگەری هەیە جۆرە ماددەیەكی كیمیایی كە زیان بە رەگی قژ دەگەیەنێت دەربدات، بەپێی ئامادەكارانی توێژینەوەكە.

ئەمەش لەكاتێكدایە توێژینەوەیەك كە لەكاتێكی پێشتری ئەمساڵدا لەلایەن توێژەرانی چینییەوە بڵاوكرایەوە دەڵێت، ئەو سیستمە خۆراكییە ئەگەری هەیە مەترسیی مردن بەهۆی كێشەكانی دڵەوە زیادبكات.

توێژینەوەكە 20 هەزار كەسی گرتەوە و، دەركەوت ئەوانەی رۆژانە خۆراك تەنها لەماوەی هەشت كاتژمێردا دەخۆن، لەبەردەم ئەگەری جەڵتەی دڵ و مێشكدان لە كاتێكی دیكەی ژیانیاندا، بە نزیكەی دوو هێندە زیاتر.

 

بابەتی پێشتر

لە سوریا مووچە بە رێژەی 400% بەرزدەکرێتەوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ لیستی مووچە رادەگەیەندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share