ئەمڕۆ رۆژی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی جگەرە

نەخۆشیی هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی یەکێکە لە نەخۆشییە کوشندە گوازراوەکان، لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵكی لە سەرانسەری جیهاندا بەهۆیەوە دەناڵێنن، رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش رۆژی 28 ی تەمموزی هەموو ساڵێکی بە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی ئەم نەخۆشییە دەستنیشانکردووە.

بەپێی ئامارەکانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە ئێستادا نزیكەی 254 ملیۆن تووشبووی هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر لە جۆری بی و 50 ملیۆن تووشبووی جۆری سی لە جیهاندا هەن.

 

هەر بەپێی ئامارەکان ساڵانە نزیكەی یەك ملیۆن و 300 هەزار كەس بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە لەجیهاندا گیانلەدەستدەدەن، كە دەكاتە نزیكەی سێ هەزار و 500 گیان لەدەستدان لە رۆژێكدا.

بەپێی ئامارەکانی نەخۆشخانەی هەرس و جگەری فێرکاری لە سلێمانی، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 400 تووشبووی نەخۆشییەکە سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، کە زۆرینەیان هەڵگری ڤایرۆسی جگەرن لە جۆری بی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share