یەكێتیی ئەوروپا پردێكی ئاسمانیی مرۆیی بەرەو سوریا بونیاد دەنێت

كۆمسیۆنی ئەوروپا پرۆسەی پردێكی ئاسمانیی مرۆیی نوێ بۆ پاڵپشتیكردنی توێژە هەژارەكان لە سوریا دەستپێدەكات، بەمەبەستی دەستەبەركردنی چاودێریی تەندروستیی بەپەلە و پێداویستییە سەرەكییەكانی دیكە، سەرەڕای زیادكردنی پاڵپشتیی مرۆیی.

بەپێی راگەیەندراوێكی كۆمسیۆنەكە، گەشتی ئاسمانیی پاڵپشتیكراو لەلایەن یەكێتیی ئەوروپاوە 50 تۆن پێداویستیی تەندروستی لە كۆگاكانی یەكێتییەكەوە لە دوبەی بۆ شاری ئەدەنە لە توركیا دەگوازنەوە، بۆ دابەشكردنی لەڕێی سنوورەوە لە رۆژانی داهاتوودا.

هەروەك 46 تۆن پێداویستیی پزیشكی و فێركاری و پێداویستیی پەناگە لە كۆگایەكی دیكەی یەكێتیی ئەوروپاوە لە دانیمارك لەڕێی بارهەڵگرەوە دەگەیەندرێتە ئەدەنە، بۆ رادەستكردنی بە رێكخراوی یونسێف و رێكخراوی تەندروستیی جیهانی بەمەبەستی دابەشكردنی لە ناوخۆی سوریا، وەك ئەوەی كۆمسیۆنی ئەوروپا ئاماژەی پێداوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كۆمسیۆنی ئەوروپا تەرخانكراوێكی زیاتری بە بڕی چوار ملیۆن یۆرۆ دابینكردووە بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییە مرۆییەكان، بەمەش كۆی پاڵپشتییە مرۆییەكانی لە ساڵی 2024دا بۆ 163 ملیۆن یۆرۆ بەرزكردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: گۆڕانکارییەکانی سوریا ئێمەش دەگرێتەوە بە ئەرێنی

وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، “گۆڕانکارییەکانی سوریا ئێمەش دەگرێتەوە بە شێوەیەکی ئەرێنی”. سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

سێنتکۆم بۆ ئەحمەد شەرع: پابەندبن بە ئاگربەست لەگەڵ هەسەدە

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سوریای راگەیاند، پابەندبن بە ئاگربەست…
Total
0
Share