نرخی زێر بەرزبووەوە

ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەک ئۆنسە نزیکبووەوە لە دوو هەزار و 700 دۆلار.

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە دوو هەزار و 690 دۆلار.

لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا ئەمە یەکەمین بەرزبوونەوەی لەو شێوەیەی نرخی زێڕە و هۆکارەکانیشی بەشێکی پەیوەستە بە نزیکبوونەوەی کۆبوونەوەی بانکی ناوەندی ئەمریکا و پێشبینییەکان بۆ دابەزینی بەهای سوودەکانی.

هاوکات بارودۆخی سوریا و شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین بەشێکی دیکەن لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share