حکومەتی هەرێم لەبارەی مووچەوە کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئەیلولی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر چەند تەوەرێک کۆدەبێتەوە.

لە تەوەری یەکەمدا پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، داهاتە نانەوتییەکان و مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان تاووتوێدەکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، تەوەری دووەم تایبەتە بە تاووتوێکردنی پرۆسەی یەکخستنەوەی رێکارە داراییەکان لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پرسی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە لە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنتۆنی فاوچی: رێگاکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە نەبووە

ئەنتۆنی فاوچی بەڕێوەبەری پەیمانگەی نیشتمانیی بۆ نەخۆشییەک گوازراوەکان لە ئەمریکا رایگەیاند، دووری کۆمەڵایەتی و بەستنی ماسک و وەستاندنی…
Total
0
Share