دوای تێپەڕینی پێنج ساڵ بەسەر سووتانی کەنیسەی نۆتردام و کارکردنی بەردەوام تیایدا، نۆژەنکردنەوەکەی کۆتایی هات و بەڕووی ئامادەبوواندا کرایەوە، لە مەراسیمی کردنەوەکەشدا چەند کەسایەتییەکی جیهانی ئامادەبوون.
ساڵی 2019 کەنیسەکە بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوە گڕیگرت و زۆربەی بەشەکانی زیانییان بەرکەوت، دوای ئەوەی حکومەتی فەرەنسا هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەی راگەیاند، دوێنێ لە مەراسیمێکی تایبەتدا کرایەوە.
بەشێک لەو کەسایەتییانەی ئامادەی مەراسیمەکە بوون بریتیبوون لە، ”دۆناڵد ترامپ، شازادە ویلیام و ڤۆڵۆدیمیر زیلینسکی” و چەند کەسایەتییەکی دیكە.
کەنیسەی نۆتردام کاتێدراڵ، تەمەنی 861 ساڵە، بە یەکێک لە کۆنترین شوێنەوارە ئایینی و مێژووییەکانی شاری پاریس و وڵاتی فەڕەنسا دادەنرێت، ساڵانە هەزاران گەشتیار بەمەبەستی بینینی دیمەنە سەرنجراکێش و شێوازی تەلارسازییەکەی سەردانی دەکەن و وێنەی یادگاری لەلاوە دەچرکێنن.
بابەتی پەیوەندیدار
هۆکاری مردنەکەی شاژنە ئەلیزابێس ئاشکراکرا
بەڵگەنامەی مردنی شاژنە ئەلیزابێس ئاشکرایدەکات بەهۆی پیرییەوە لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچی دواییکردووە. پێگەی فەرمی بەڵگەنامە نیشتیمانییەکانی سکۆتلەندا…
نەخۆشییەکی نادیار لە هیندستان 140 کەسی کوشت
بەرپرسانی هیندستان دەلێن، لەبارەی مەرگی 140 کەسەوە لێکۆڵینەوە دەکەن، کە لەماوەی دو ڕۆژدا دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە گیانیان…
ئێران و ئەفریقای ناوەند مافی دەنگدان لە نەتەوە یەكگرتووەكان لەدەستدەدەن
ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت، ئێران و كۆماری ئەفریقای ناوەند دواكەوتوون لە پێدانی شایستەكانی بودجەی بەكاربردنی نەتەوە یەكگرتووەكان…
رۆیتەرز: روسیا هۆشداریدەدات لە روودانی کارەساتێکی ئەتۆمی
بەگوێرەی راپۆرتێک، وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا، کە لەلایەن روسیاوە کۆنتڕۆڵکراوە، ئێستا تەنیا لە رێگەی یەک هێڵەوە کارەبا بەرهەمدەهێنێت و…