نەخۆشییەکی نادیار لە هیندستان 140 کەسی کوشت

بەرپرسانی هیندستان دەلێن، لەبارەی مەرگی 140 کەسەوە لێکۆڵینەوە دەکەن، کە لەماوەی دو ڕۆژدا دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لە دەستداوە.

نەخۆشییە نەناسراوەکە لە شاری “ئیلڤرو” لە ویلایەتی “ئەندرا پرادش” بڵاوبۆتەوە و بەپێی وتەی دکتۆرەکان لەبارەی نەخۆشییەکەوە ئەو کەسانەی کە بەم نەخۆشییە مردوون پێشتر سک ئێشە و ڕشانەوەیان هەبووە.

لەناو نەخۆشخانەکانی ویلایەتی ئەندرا پرادش چەندین تەخت بۆ ئەم نەخۆشییە نەناسراوە دانراوە کە تا ئێستا ناناسرێت بەهۆی تازەییەوە دیارینەکراوە کە ڤایرۆسە یان بەکتریا.

بە وتەی بەرپرسانی چین ئەو کەسانەی توشی ئەم نەخۆشییە بوون، پێشتر چوون بۆ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەنجامەکەشیان نێگەتیڤ بووە، واتە کۆرۆنایان نەبووە.

لەبارەی نیشانەکانی نەخۆشییەکەوە بەرپرسانی تەندروستی هیندستان دەڵێن، نەخۆشەکان لە کتوپڕ هێڵنج دەدەن و دەڕشێنەوە، چاویان سور دەبێتەوە و هەندێکیشان لەشیان تەشەنوجی کردووە.

کالی کریشنا سەرینیویس، بەڕێوبەری تەندروستی ویلایەتی پرادش دوێنێ 6 ی کانونی یەکەم ڕایگەیاندووە، “بەهۆی ئەو پشکنینانەی کە بۆ نەخۆشەکان کراوە دەرکەوتووە کە خوێنیان هیچ نیشانەیەکی هەوکردن بە ڤایرۆسی تێدا نییە”.

پرسی مردنی 140 کەس بە نەخۆشییەکی نادیار گەیشتووەتە حکومەتی هیندستان و بڕیارە لێکۆڵینەوەی ورد دەستپێبکات لەسەر پشکنینی گشتی نەخۆشێک کە هەمان نیشانەی مردووەکانی پێشووی هەبێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) میلان سامپدۆریای تێپەڕاند و بە جیاوازی پێنج خاڵ لە لوتکەی کالچیۆ جێگیربوو

بابەتی دواتر

یەکێتیی ئەوروپا جێبەجێکردنی سزادانی تورکیا تاوتووێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share