فراکسیۆنە کوردییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بایکۆتی دانیشتنیان کرد

فراكسیۆنە كوردییەكانی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بایكۆتی كۆبوونەوەی ئەمڕۆیان كرد وەك هەڵوێستێك كە هەمواری یاسای بودجە لە خشتەی كاری كۆبوونەوەكان لابرابوو و نوێنەرانی كورد نەیانهێشت رێژەی یاسایی كۆبوونەوەكە تەواو بێت و كۆبوونەوەكە دواخرا.

دکتۆر بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی خوێندنەوەی دووەمی هەمواری یاسای بودجە لە بەرنامەی کاری ئەنجومەنەکە لادرابوو، بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد.

دکتۆر بڕیار رەشید بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەرجەم لایەنە کوردییەکان بایکۆتیان کرد و بەهۆی بایکۆتی فڕاکسیۆنە کوردییەکانەوە، دانیشتنەکە هەڵگیرا بۆ رۆژی شەممە.

بابەتی پێشتر

کێشەی مووچەی هەرێم بۆ ساڵی 2025 بەردەوام دەبێت؟

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتی سەوزكردنی شار بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share