لەسەر دامەزراندن لە هێزەکانی 70 روونکردنەوە دەدرێت

هێزەکانی 70، لەسەر پرۆسەی دامەزراندن روونکردنەوە دەدات.

راگەیاندنی هێزەکانی 70 لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، ماوەیەکە هەواڵێکی ناڕاست و بێ بنەما لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێک پەیجی گومانلێکراو بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە هێزەکانی 70 پرۆسەی دامەزراندنی دەستپێکردووە .

دەشڵێت، بە پێویستی دەزانین بەڕوونی و بێ هیچ گومانێک رایده‌گەیەنین کە ئەم هەواڵە بە تەواوی دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکی رەسمیی نییە، هێزەکانی  70 وەک هەمیشە، پێگەی خۆی وەک دامەزراوەیەکی نیشتمانیی خەمخۆر بۆ داهاتووی رۆڵەکانی نیشتمان دەبینێت و هەردەم هەوڵیداوە لە چوارچێوەی تواناکانی خۆیدا خزمەت بە گەنجان و لاوان بکات به‌بێ جیاوازى، ئێستا هیچ پرۆسەیەکی دامەزراندن لە هێزەکانی 70 لە ئارادا نییە و ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، بە هەڵبەستراو و ناڕاست دادەنرێن، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە هەواڵانە بکەن و تەنها پشت بە سەرچاوە رەسمییەکانی هێزەکانی 70 ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاریی دروست و متمانەپێکراو .

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، داواکارین لە دەزگاکانی راگەیاندن و پەیجەکان، وریابن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و هاوکارمان بن لە رووبەڕووبوونەوەی پڕوپاگەندەی چەواشەکارانە.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمە تەندروستییەکانی سلێمانی خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەڕێوبەرایەتیی گشتی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی خستە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە…
Total
0
Share