قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ لە كەركوك بەشداریی لە سەرژمێری گشتیدا كرد و لە پەیامێكیدا رایگەیاند، كەركوكی بوون شانازییە و پەرۆشی گەڕانەوەی كەركوكییەكان بۆ بەشداریی لە پڕۆسەی سەرژمێریدا جارێكیتر بۆ هەموو لایەكی سەلماند كە كەركوك بۆ هەمیشە وەك شارێكی كوردستانی و سیمبوولی پێكەوەژیانی ئاشتییانە دەمێنێتەوە.
دەشڵێت، ” كەركوكییەكان خۆیان گەورەترین پارێزەری ناسنامەی كوردستانیبوونی كەركوكن”.
وتیشی، ” وەك هەر كەركوكییەكی دیكە بە شانازییەوە گەڕامەوە كەركوك و بەشداربووم لە پڕۆسەی سەرژمێری”.