بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە كەسێك بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی گومان لە كەسێك کرا کە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر بێت، هێزەكانیان لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە دەستگیركرا و دوای ناردنی راپۆرتی پزیشكی دەركەوت كە تۆمەتبار بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرە.

لەئێستادا تۆمەتبار (ز.ب.ر. لەدایكبووی 1988) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان راگیراوە، وەك ئەوەی پۆلیس ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایانی ناڕازی روونكردنەوە لەبارەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ سودانی و شكاندنی بایكۆت دەدەن

مامۆستایانی ناڕازی دەربارەی ئەنجامی كۆبوونەوەیان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی و پرسی شكاندنی بایكۆت دەدوێن. مامۆستایانی ناڕازی لە كۆنگرەیەكی…
Total
0
Share