ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

لیستی مووچەی مانگی حوزەیران بڵاوکرایەوە و ئەمڕۆ چەند شوێنێک مووچەکانیان وەردەگرن.

بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بۆ مووچەی مانگی حوزەیران بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی وەزارەتەکانی، تەندروستی، کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی و ئابوری و ناوخۆ دابەشدەکرێت.

هەر بەپێی لیستەکە، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دیوانی چاودێریی دارایی و مافی مرۆڤ، مووچە وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی خاچی سووری عێراقی: دەنگۆی ئازادکردنی دیلەکانی شەڕی ئێران-عێراق دوورە لە راستییەوە

رێکخراوی خاچی سووری عێراقی رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی ئازادبوونی دیلەکانی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق-ئێران بڵاوکراونەتەوە دوورن لە…
Total
0
Share