نوخشە ناسیح، رایگەیاند، “ئاری پارێزەری راستەقینە و دڵسۆزی خاک و ژینگەی کوردستان بوو”.
نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، بۆ مەرگی ئاری موختار، ئەو گەنجەی لە ئاگرەکەی ناوچەی چنار و مۆردین لە هەڵەبجە گیانیلەدەستدا، دەڵێت، بە داخ و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی گیانلەدەستدانی کاکە ئاری موختار، رۆڵەی دڵسۆزی خاک و ژینگەی کوردستان و هەڵەبجەمان پێگەیشت.
دەشڵێت، كاكە ئاری لە کاتێکدا گیانی بەخشی هەوڵیدەدا ئەو ژینگەیە بپارێزێت کە هەمیشە خۆشیدەویست و بە بەشێک لە بوونی خۆی دەزانی، پارێزەرێکی راستەقینەی ئەو خاکە بوو کە ژیان و هیوا و ئایندەی لەسەر بنیات نرابوو، چیرۆکی قارەمانێتیی مرۆڤێکە کە لەپێناو پاراستنی دارێک، باڵندەیەک، و بستێک خاکی نیشتمانەکەی، گیانی خۆی کردە قوربانی.