بە بەشداریی زیاتر لە 40 وڵات، لوتکەی G20 لە بەرازیل بەڕێوەدەچێت.
لویس ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا، سەرۆکی بەرازیل رایگەیاند، زیاتر لە 40 وڵات بەشداریی لوتکەی گروپی 20 دەکەن، کە ئەمڕۆ دووشەممە لە ریۆ دی جانیرۆ دەستپێدەکات.
سەرۆکی بەرازیل دەڵێت، نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستی بە چاکسازی هەیە بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی کە بڕیارەکانی رێزیان لێدەگیرێت.
سەرکردەی زیاتر لە 40 وڵات بەشدارن لەوانە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، شی جینبینگ، سەرۆکی چین.
لوتکەی G20 ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوامدەبێت و لە ریۆ دی جانیرۆی بەرازیل بەڕێوەدەچێت.