یەكەم ژن سەرۆكایەتی ڕێكخراوی بازرگانیی جیهانی وەردەگرێت

نگۆزی ئۆكۆنجولا-ئیویلا

نگۆزی ئۆكۆنجولا-ئیویلا گەیشتە بارەگای ڕێكخراوی بازرگانیی جیهانی، بۆ ناسینی تیمەكەی و نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام، لە یەكەم ڕۆژی سەرۆكایەتییە مێژوییەكەی ئەو دامەزراوەیەی لە بەردەم ئالنگاری گەورەدایە بەهۆی دۆخی ئابوری و تەندروستیی ئێستای جیهان.

نگۆزی ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئازار لەكاتی گەیشتنی بە بارەگای ڕێكخراوەكە، كە بەسەر دەریای لیمان-دا دەڕوانێت، وتی، “دەگەمە یەكێك لە گرنگترین دامەزراوەكان لە جیهاندا و كارێكی زۆرمان هەیە ئەنجامیبدەین. هەستدەكەم ئامادەم بۆ ئەوە”.

نگۆزی یەكەم ژن و یەكەم ئەفریقییە سەرۆكایەتی ڕێكخراوی بازرگانیی جیهانی بكات و وتی، ئەمڕۆی تەرخاندەكات بۆ گوێگرتن لە شاند و باڵیۆز و كارمەندان.

نگۆزی (66 ساڵ) پێشتر پۆستی وەزیری دارایی دووجار و وەزیری دەرەوەی نەیجیریای بۆ ماوەی دوو مانگ لە ئەستۆدا بووە و، دەبێتە جێگرەوەی رۆبەرتۆ ئەزفیدۆ-ی بەڕازیلی كە لە مانگی ئابی ڕابردوودا ساڵێك بەر لە كۆتایی هاتنی ماوەكەی دەستی لە پۆستەكەی كشاندەوە.

هەروەك ماوەی 25 ساڵ لە بانكی نێودەوڵەتی كاریكردووە و، لە 15ی ئەم مانگە لەلایەن 164 ئەندامەكەی ڕێكخراوەكەوە وەك بەڕێوبەری گشتیی ڕێكخراوەكە دەستنیشانكرا پاش شكستهێنانی هەوڵەكانی پێشوو كە چەند مانگێكی خایاند، بەهۆی ڤیتۆی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەوكاتی ئەمریكا لەسەر دیاریكردنی بۆ پۆستەكە.

گەیشتنی جۆ بایدن بە كۆشكی سپی بووە دەروازەی چارەسەری ڕێگا داخراوەكە، پاش ئەوەی پشتیوانی خۆی بۆ نیشاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەکێتیی زانایان: زێڕی جوانکاریی خانمان تاوەکو 200 مسقاڵ زەکاتی لێناکەوێت

وتەبێژی یەکێتیی زانایان، رایگەیاند، زێڕی جوانکاریی خانمان تاوەکو 200 مسقاڵ زەکاتی لێناکەوێت. د. عەبدوڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی…
زیاتر ببینە

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا: زیادبوونی کۆچبەران بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تاوان لە وڵاتەکەماندا

وەزیرەی ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند، ”رێژەی تاوان 2.2% زیادیکردووە و زیادبوونی کۆچبەرانیش بووەتە هۆی زیادبوونی رێژەی تاوانەکان”. نانسی فێزە،…
Total
0
Share