بیلاڕوسیا دوو هەزار کۆچبەری گەڕاندەوە و دەیان كۆمپانیای گەشتیاریی بێمۆڵەتكرد

حکومەتی بیلاڕوسیا ئاشکرایکرد، دوو هەزار کۆچبەریان گەڕاندووەتەوە وڵاتەکانی خۆیان و مۆڵەتیشیان لە 30 کۆمپانیای گەشتیاری وەرگرتووەتەوە، کە کۆچبەران دەبەنە ئەو وڵاتە.

فلادیمێر ماکی وەزیری دەرەوەی بیلاڕوسیا ڕایگەیاند، وەک هەنگاوێک بۆ ڕێگریکردن لە هاتنی کۆچبەران، زیاتر لە دوو هەزار کۆچبەر گەڕێنراونەتەوە وڵاتەکانیان و حکومەتیش مۆڵەتی لە 30 کۆمپانیای گەشتیاری وەرگرتووەتەوە کە کۆچبەرانیان هێناوەتە سنوورەکانی بیلاڕوسیا.

ئەمە لەكاتێكدا كۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی فەرەنسا و ڕوسیا بەرێوەچوو و پرسی كۆچبەرانیان تاوتوێكرد، فەرەنسییەكان داوایان لە ڕوسەكان كرد دەستوەردان بكەن و داوا لە بیلاڕوسیا بكەن پرسی كۆچبەران وەك چەك بەكارنەهێنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، هەردوو وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی فەرەنسا و ڕوسیا لە کۆبوونەوەی دوێنێیاندا ڕایانگەیاند، “سەرکۆنەی ئەو هەنگاوەی بیلاڕوسیا دەکەین بە ناردنی کۆچبەران بۆ خاکی یەکێتیی ئەوروپا بەمەبەستی بەئامانجکردنی چەند وڵاتێک”.

لە سنوورەکانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا هەزاران کۆچبەر، کە زۆرینەیان کوردن، گیریانخواردووە و دەیانەوێت بپەڕنەوە بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەوروپا و بەهۆی سەرما و برسێتییەوە لەدۆخێکی خراپدان.

بابەتی پێشتر

ئەدهەم بارزانی پێچەوانەی تیمی پارتی لە حكومەت قسە لەسەر كۆچبەران دەكات

بابەتی دواتر

بایدن: نیگەرانین لە کێشەی کۆچبەرانی سنووری بیلاڕوسیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share