بەهۆی بوونی گەندەڵی دارایی سێ وەزیری ژاپۆن دەستیان لەکارکێشایەوە

لەبەرامبەر بوونی گەندەڵی لە ئیدارەدانی وڵاتەکەدا، هەرسێ وەزیری ناوخۆ،ئابووری، کشتوکاڵی ژاپۆن، دەستیان لەکار کێشایەوە.

میدیا ناوخۆییەکان بڵاویانکردەوە، سێ وەزیری ژاپۆن ئەمڕۆ پێنجشەممە نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش کردووە، ئەمەش رۆژێک دوای ئەوەی فومیۆ کیشیدا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن نیازی خۆی راگەیاند بۆ ئەوەی بە توندی چارەسەری گەندەڵی و ساختەکارییەکانی پارتەکەی بکات.

ئەو وەزیرانەی دەستیان لەکارکێشاوەتەوە بریتین لە یاسوتۆشی نیشیمورا وەزیری ئابووری و پیشەسازی و جونجی سوزوکی وەزیری ناوخۆ و ئیچیرۆ، میاشیتا وەزیری کشتوکاڵ.

میدیا ناوخۆییەکانی وڵاتەکە رایانگەیاند، داواکاری گشتی لێکۆڵینەوە لە ساختەکاری دارایی دەکات کە دەیان ئەندامی پارتی لیبراڵ دیموکراتی دەسەڵاتدار ئەنجامیان داوە.

کیشیدا سەرۆکایەتی پارتەکە دەکات کە لە ساڵی 1955ەوە حوکمڕانی وڵات دەکات.

پەرلەمان پێشنیاری لێسەندنەوەی متمانەی لە حکومەتی وڵاتەکەی رەتکردەوە کە ئۆپۆزسیۆن پێشکەشی کردبوو، چونکە پارتی لیبراڵ دیموکرات زۆرینەی پەرلەمان پێکدەهێنێت.

 

 

بابەتی پێشتر

خواردنە سوودبەخش و زیانبەخشەكان بۆ مێشك كامانەن؟

بابەتی دواتر

لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەران: هەشت هۆکار لە پشت دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی ڤاگنەر لە ئەفریقا دەرکەوت

لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا، دامەزرێنەری گروپی ڤاگنەر، یێڤگنی پریگۆژین گەڕانەوەی بۆ ئەفریقا راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی…
Total
0
Share