ژمارەی گیانلەدەستدان لە بومەلەرزەکەی ڤێنزوێلا نزیکدەبێتەوە لە هەزار کەس

دواى ئەوەى لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا، دوو بومەلەرزەى بەهێز ڤێنزوێلاىان هەژاند، ئەمڕۆ ژمارەی گیانلەدەستدان بەرزبووەوە و گەیشتە 920 کەس.

بەرپرسانی ڤێنزوێلا ئاماژە بەوەدەکەن، ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە 920 کەس و بە ئەگەری زۆرەوە، ژمارەکە ڕوو لە زیادبوون دەکات.

سەرۆکی تیمی هاریکاریی نەتەوەیە کگرتووەکان ڕایگەیاند، بەهۆى بومەلەرزەکانەوە، جگە لەو ژمارەیەی گیانیان لەدەستداوە، 50 هەزار کەسی دیکەش تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عومان: ئەمریکا و ئێران کراوەن بۆ چارەسەری گرفتەکانی نێوانیان

وەزارەتی دەرەوەی عومان رایگەیاند، هەردوو وەفدی ئەمریکی و ئێرانی، لە میانەی دانوستانەکانی جنێڤ، کرانەوەیان بۆ چارەسەری گرفتەکان دەربڕیوە.…
Total
0
Share