عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە داهاتووتدا ئەنجامەکانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان دەکرێتە پێوەر بۆ تەرخانکردنی دارایی پارێزگاکان
عەتوانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەدوای تێپەڕبوونی 37 ساڵ چاوەڕێدەکەین لە دوو رۆژی داهاتوودا سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بەڕێوەبچێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سه‌رژمێری پێوه‌رێكی سەرەکییە بۆ دابه‌شكردنی سه‌رچاوەکان و ته‌رخانكردنی دارایی له نێوان پارێزگاكان و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و خه‌مڵاندن و پرۆسه‌ی خه‌مڵاندنه كه به درێژایی ساڵانی پێش‌و په‌سه‌ندكرابوون.
ئاشکراشیکرد، ئەم هەنگاوە خاڵی ده‌ستپێكه به‌ره‌و دامه‌زراندنی دروستی حوكمڕانی باش و ئابوورییه‌كی تۆكمه، ئەمە وامان لێده‌كات هه‌موو رێگاكانی خزمه‌تگوزاری و گه‌شه‌پێدان و پلانی وه‌به‌رهێنان راستبكه‌ینه‌وه.