بۆچی بژمێرەکان پرسیاری کەلوپەلەکانی ناوماڵ و ئامێرە کارەباییەکان دەکەن؟

بەڕێوەبەرى دەستەى ئامارى سلێمانى باس لەو هۆکارانە دەکات کە لە پشت پرسیارەکانی پەیوەست بە ئامێرەکانی نێو ماڵەکانن و بژمێرەکانی سەرژمێری ئاراستەی هاوڵاتییانی دەکەن.

شوان جەبار، بەڕێوەبەرى دەستەى ئامارى سلێمانى بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حکومەت دەیەوێت بزانێت هاوڵاتییەکانی لە چ دۆخێکی ئابوریدان، لە هێڵی هەژاریدان یان مامناوەند، یان لە بارودۆخێکی باشدان.

دەشڵێت، ئەگەر ئەو پرسیارانە لەبارەی ئامێرەکانی نێو ماڵی هاوڵاتییانەوە نەکرێت، ناتوانرێت ئەو ئامارانەی دانیشتووان بە راست و دروستی بەدەستبهێندرێن.

باسی لەوەش کرد، وەڵامی ئەو پرسیارانە چەندین ئامانج دەپێکێت، لەوانە چەندێک کارەبا بۆ ئەو ئامێرانە پێویستن ئەوەش بۆ داڕشتنی سیاسەتی هێڵەکانی کارەبای عێراق گرنگە.

وتیشی، هەروەها هەبوونی فلتەری ئاو بۆ لایەنی تەندروستیی هاوڵاتییان گرنگە کە چۆن دەوڵەت گرنگی بە پاککرنەوەی ئاو بدات و کام جۆری فلتەر باش و کاریگەرە.

شوان جەبار، وتیشی، وەڵامدانەوەی پرسیارەکان لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانە، و هیچ ئامانجێکی سیاسی یان باجدانی لە پشتەوە نییە.

 

بابەتی پێشتر

بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق: لە نزیکترین کاتدا مووچە دەنێردرێت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ قاسم ئەعرەجی كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share