بڕگەی یەكەمی قۆناغی كۆتایی سەرژمێریی گشتی دەستپێدەكات

ئەمڕۆ بڕگەی یەكەمی قۆناغی كۆتایی سەرژمێریی گشتی دەستیپێكرد و بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری هەولێر كارەكانیان رووندەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا دەستپێكردنی بڕگەكەی راگەیاند و روونیكردەوە، بژمێرەكانیان لەمڕۆوە سەردانی ماڵەكان دەكەن و فۆڕمی خێزان كە چەند پرسیارێكی كورتە ئاراستەی خێزانەكان دەكەن.

ئەم قۆناغە لەمڕۆوە تا 19ی مانگ بەردەوام دەبێت و تیایدا چەند پرسیارێكی سەرەتایی لە خێزانەكان دەكرێت.

ئاماری هەولێر روونیشیكردەوە، رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگەش كە قەدەغەی هاتوچۆی تیایدا دەبێت، هەمان بژمێر سەردانی هەمان ماڵ دەكات و زانیارییەكان تۆماردەكەن، لەگەڵ هەر گۆڕانكارییەك كە لە ژمارەی خێزانەكاندا روویدابێت.

بڕگەی دووەمی قۆناغی كۆتایی لە رۆژانی 20 و 21 دەبێت و تیایدا فۆڕمی ئەژماركردن پڕدەكرێتەوە كە 77 پرسیار لە خۆدەگرێت، ئاماری هەولێر روونیكردەوە.

روونیشیكردەوە، رۆژی 22ی تشرینی دووەم فۆڕمەكان دادەخرێن و ناونوسین دەوەستێت.

بابەتی پێشتر

جەیک پاڵ شەڕەکەی لە مایک تایسن بردەوە

بابەتی دواتر

نەخۆشییەکی شاراوەی مێشک تووشی سەدان کەس بووە لە کەنەدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share