لە هەولێر ئۆتۆمبێلێکی دزی لە سلێمانی دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێکی راگەیاند کە دزرابوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ” لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك كە دزی لێكرابوو تۆمەتبارێك دەستگیركرا و لە ئێستادا تۆمەتبار ( گ،ج،ر لەدایكبووی 2001) بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە چالاکییەکی دیکەدا لە لایەن بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەوە ئۆتۆمبێلێك دەستیبەسەرداگیرا كە فەرمانی دەستبەسەردا گرتنی هەبووە لە دادگای لێكۆڵینەوەی عەنكاوا، لەئێستادا ئۆتۆمبێلەكە لای بنكەی پۆلیسی ناوبراوە و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رادەستی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵان لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداری دەداتە خوێندنگە ئەهلییەکان

نەخۆشخانەی منداڵان چەند ڕێنماییەکی ڕەوانەی تەندروستیی سلێمانی کردووە کە بتوانرێت لەسەر ئەو ڕێنماییانە خویندنگە ئەهلییەکان بەڕێوەببرێت، چونکە وەک…
Total
0
Share