ئاسایشی دهۆک هەڵدەکوتنە سەر ماڵی رۆژنامەنووسێک و بەرەو سلێمانی هەڵاتووە

رۆژنامەنووسێکی شاری دهۆک دوای ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکەی بەهۆی هەڕەشە و مەترسییەکان لەسەری هەڵاتووە و هاتووەتە شاری سلێمانی.

رۆژنامەنووس ڤگێر نهێلی یەکێکە لە رۆژنامەنووسەکانی شاری دهۆک، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی شاری دهۆکەوە پێشتر هەوڵی دەستگیرکردنی دراوە، دواتریش هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی.

ئەو رۆژنامەنووسە تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئێستا وتی، “پارێزگای دهۆک مەودای ئازادیی رادەربڕین تێیدا بەرتەسکە، رۆژنامەنووس و چالاکوانان ناتوانن بە ئازادانە و بێ مەترسیی بژین و رەخنە و پێشنیار و بیروڕاکانیان دەرببڕن”.

ئاماژەی بەوەکرد، “من رەخنەم لە قەیران و کێشەکانی دهۆک و هەرێمی کوردستان گرتووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و باسم لە گرفتەکان کردووە، بەڵام ئەوە بووەهۆی ئەوەی ئاسایش هەڵبکوتنە سەر ماڵەکەم و هەوڵی دەستگیرکردنم بدەن”.

باسیشی لەوە کردووە، “تا ئێستا پێمنەوتراوە هۆکاری بانگکردنم بۆ ئاسایش چییە چونکە تاوانم نەکردووە و ئەوانیش هۆکاری ئەوەی کە دەبێت بڕۆمە ئاسایش روون ناکەنەوە، بەڵام من پێموایە لە سەدا سەد بابەتەکە سیاسییە نەک یاسایی”.

دەڵێت، “ترسم هەبووە منیش چارەنووسم وەکو چالاکوانانی بادینانی لێبێت بۆیە هەڵاتووم و هاتوومەتە شاری سلێمانی”.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق:<br>سەرۆک بافڵ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە

بابەتی دواتر

شارەزایان: بومەلەرزە لە تورکیا تا یەک ساڵی دیکە بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share