قائیمقامی چەمچەماڵ: خاوەنی هەر 39 مۆلیدەكە دەستگیردەكرێن

قائیمقامی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، فەرمانی دەستگیركردن بۆ خاوەنی هەر 39 مۆلیدەكەی چەمچەماڵ دەردەچێت كە پابەندی بڕیارەكان نەبوون و ئەمڕۆ كارەبایان بۆ هاوڵاتییان دابین نەكرد و بەپێی بڕیاری دادوەر دەستگیردەكرێن.

رەمك رەمەزان، قائمیقامی چەمچەماڵ لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ خاوەن مۆلیدەكان چەندجارێك ئاگاداركرانەوە كە لە كاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ كارەبا بۆ هاوڵاتییان دابینبكەن و دوای ئەوەی ئاگاداركرانەوە رایانگەیاندووە كە كارەبا دابین ناكەن و رێكاری یاسایی گیرایەبەر و بە بڕیاری دادوەر فەرمانی دەستگیركردن بۆ خاوەنی هەر 39 مۆلیدەكە دەرچوو.

وتیشی، ” بەپێی ماددەی 240 لە ياسای سزادانی عێراقی دەستگیردەكرێن كە لە یەك مانگ بۆ شەش مانگە و هێزە ئەمنییەكان راسپێردراون خاوەنی مۆلیدەكانی قەزای چەمچەماڵ دەستگیربكەن”.

بابەتی پێشتر

تەم لە چەند ناوچەیەك دروستدەبێت

بابەتی دواتر

بڕیارێک بۆ کافتریاکان دەرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share