نرخی غازی ماڵان لە سلێمانی دابەزی

ئەمڕۆ نرخی غازی ماڵان لە سلێمانی دابەزی.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، لە سلێمانی، گواستییەوە، ئەمڕۆ بڕێکی زۆری غازی ماڵان(حکومی) لە بەنزینخانەکانی سلێمانی دابەشکرا.

وتیشی، بەو هۆیەوە نرخی غاز دابەزی و بتڵێک بە 8 هەزار و 500 دینار دەدرێت بە هاوڵاتییان کە لەلایەن غاز فرۆشانەوە لە گەڕەکەکاندا دەفرۆشرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخی غاز کەمێک بەرزبووەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: کەسێک ویستوویەتی ماڵەکەی خۆی بسوتێنێت دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، کە کەسێکیان دەستگیرکردووە بەنیازبووە ماڵەکەی خۆی بسوتێنێت. لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، کاتژمێر 2:00ی…
Total
0
Share