ئەو بازرگانی ماددەی هۆشبەرەی كە ڕووبەڕووی ئاسایش بووەوە دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند كە ڕووبەڕووی هێزەكانی ئاسایش بوو بۆوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە و تێیدا هاتووە، ھێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لەسەر ڕاسپاردە و ڕێنماییەكانی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی ھەرێم و بە فەرمانی دادوەر شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگەی سەرەكيی نزیك ( گەڕەكی تاسلوجە)ی شاری سلێمانی، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریكردنی وورد،ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان ھێزەكانی ئاسایش تۆمەتبارەكە دروستبوو، توانیان بازرگانێكی ماددەی ھۆشبەر دەستگیربكەن كە بڕی 32 كیلۆ گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری كریستاڵ پێبوو و تۆمەتبار لەدەرەوەی ھەرێمی كوردستان هێناوێتیە ناو شاری سلێمانی و بەنیازبووە بیبات بۆ شاری ھەولێر، دوای بەئامانج گەیاندنی كارەكەی، دەستگیر كرا و ماددە ھۆشبەرەكەش دەستی بەسەردا گیرا، تۆمەتبار بەپێی ماددەی 25 لە یاسای ماددە ھۆشبەرەكان ڕاگیراوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “داوای لێبوردن لە ھاوڵاتییانی شاری سلێمانی بەگشتی و ھاوڵاتییانی گەڕەكی تاسڵوجە بەتایبەتی دەكەین كە لەكاتی ئەم چالاكییەدا، بۆماوەیەكی كاتی تەقە دروست بووە.

بابەتی پێشتر

دوای زنجیرەیەک لە کوشتنی زانایانی ئێرانی سەرۆکی هەواڵگریی سوپای پاسداران دوورخرایەوە

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك بۆ مووچەخۆرانی شاری سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share