ئەوانەی ناویان بۆ حەج گەڕاوەتەوە ئەمڕۆ پارەنەدەن یەدەگەکان لە شوێنەکانیان دادەنرێت

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی حەجی ساڵی 2025 نووسیوە و ناویان گەڕاوەتەوە، ئەمڕۆ بەشی یەکەمی پارەکە کە چوار ملیۆن دینارە رادەستی بانک نەکەن، ئەوا لە جێگەیان یەدەگەکان بە پێی ریزبەندی دادەنرێن.

کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێویستە دەرچووانی حەجی ئەمساڵ تا کۆتایی دەوامی ئەمڕۆ سەردانی بەڕێوەبەرێتییەکانی حەج و عومرەی پارێزگا و ئیدارەکان بکەن و پاش ئەوەی پسوڵەیان بۆکرا بەشی یەکەمی پارەکە رادەستی بانک بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر کەسێک هۆکارێکی قبوڵکراوی هەبێت، ئەوا لەبەردەم لیژنە هۆکارەکانی رووندەکرێتەوە و دەسەلمێندرێت و بڕیاری لێدەدرێت، ئەگەر نا جارێکی دیکە وادەکە درێژناکرێتەوە.

ئەوەشی راگەیاند، بەشی دووەمی پارەکە دیارینەکراوە، بەهۆی ئەوەی جارێ هیچ بڕیارێک نەدراوە کە تێچووی حەج چەند دەبێت و بەپێی خزمەتگوزارییەکان دەبێت و پێشبینی دەکەن ئەمساڵیش لە نزیک نرخەکانی پاردا بمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ كۆبوونەوە گرنگەکە بەرێوەدەچێت
تایبەتە بە دامەزراندن

سەرۆكی لقی سلێمانیی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی بەرێوەدەچێت و چاوەڕواندەكرێت بڕیارێك لە بەرژەوەندیی…
Total
0
Share