لە کۆیە دوو رووداوی هاتووچۆ روویاندا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند لە سنوورەکەیان دوو رووداوی هاتوچۆ روویانداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە.

لە راگەیەندراوێکدا هاتوچۆی کۆیە بڵاویکردەوە، کۆتا رووداو لە ساڵی 2022دا وەرگەڕانی تراکتۆرێک بوو لە کاتژمێر 5:00ی ئێوارە لە ناحیەی سکتان/گوندی کاموسەك لەکاتی کێڵانی زەوی کشتوکاڵی و لەدەستدانی کۆنترۆڵ بووەهۆی گیانلەدەستدانی شۆفێرەکەی.

هەروەها رایگەیاندووە، لە بەیانیی ئەمڕۆدا کاتژمێر 5:30ی بەرەبەیان، لە ڕێگەی سماقوڵی نزیك گوندی ھیزپ شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان پیكاپ لەکاتی شۆفێریەکەی خەوی لێدەکەوێت و کۆنتڕۆڵ لە دەستدەدات و وەردەگەڕێت بەھۆیەوە شۆفێریەکەی بریندار دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانی چەندین پڕۆژەی هەیە
هاتوچۆی سلێمانی: قەرەباڵغی شەقامەکان بە ئێمە چارەسەر ناکرێت

شەقامەکانی سلێمانی ڕۆژانە و بەتایبەتی لە بەیانیان و هاتوچۆی فەرمانبەران و خوێندکاراندا قەرەباڵغییەکی زۆر بەخۆوەدەبینێت، هاتوچۆی سلێمانیش دەڵێت،…
Total
0
Share