لە هەولێر مانگێکە دەستیپێكردووە
تا ئێستا لە سلێمانی دەستنەكراوە بە پێدانی كارتی ئەلیكترۆنیی ڤاكسین

زیاتر لە مانگێکە دەستپێکردنی پێدانی کارتی ئەلیکترۆنیی ڤاکسین وەک بەڵگەنامەیەکی باوەڕپێکراوی جیهانی ڕاگەیەندراوە، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی تائێستا دابەشکردنی کارتەکەی دەستپێنەکردووە و تەنها لیژنەیەک بۆ ئەو مەبەستە دروستکراوە، لەكاتێكدا لە هەولێر مانگێكە دەستیپێكردووە.

دکتۆر هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بەتۆڕی میدیایی ئێستای وت، “تائێستا دابەشکردنی ئەو کارتە لە سلێمانی دەستیپێنەکردووە، چونکە ئامێر و پێداویستییەکانمان بەردەستنەبووە، بەڵام ئەمڕۆ لیژنەیەکمان بۆ ئەو مەبەستە پێکهێناوە”.

بەپێی وتەی دکتۆر هێرش، بڕیارە دوای ئەوەی لیژنەکە بۆ کڕینی ئامێری تایبەت بەو کارتە بچێتە هەولێر، لەهەفتەی داهاتووەوە پرۆسەی پێدانی كارتی ئەلیكترۆنیی ڤاكسین لە سلێمانی دەستپێبکات.

کارتی ئەلیکترۆنیی ڤاکسین بەڵگەنامەیەکی باوەڕپێکراوی جیهانییە بۆ ئەو کەسانەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و لەسەرجەم وڵاتانی جیهان دانیپێدانراوە.

کارتەکە لەدوای وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاکسینی کۆرۆناوە دەدرێت بە کەسی وەرگر، هەرکەسێکیش پێشتر ڤاکسینی وەرگرتبێت سەردانی هەمان بنکەی پێشووتری دەکاتەوە کە ڤاکسینی لێوەرگرتووە و کارتەکەی بۆ دەکرێت.

لە پارێزگای هەولێر هەر دوای ڕاگەیاندنی کارتەکە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر دەستیکرد بە دابەشکردنی کارتە ئەلیکترۆنییەکە، لەوبارەیەوە دکتۆر بژار موسا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر بەتۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ماوەی مانگێکە لە هەولێر کارتی ئەلیکترۆنیی ڤاکسین دابەشدەکرێت، لە سنووری پارێزگاکە دوو سەنتەر هەن، یەکێکیان لەناو هەولێر و ئەوی دیکەیان لە سۆرانە”.

دکتۆر بژار موسا ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆی نزیکەی 200 هەزار کەس کە لە هەولێر ڤاکسینیان وەرگرتووە، 33 هەزار کەسیان کارتی ئەلیکترۆنیان بۆکراوە.

وتیشی، “هەرکەسێک پێشتر ڤاکسینی وەرگرتبێت، داواکاری پێشکەشی ئەو بنکەیە دەکات کە ڤاکسینەکەی لێوەرگرتووە و لەماوەی سێ ڕۆژدا کارتەکەی پێدەدرێتەوە”، وتەبێژی تەندروستیی هەولێر هۆکاری ئەوەی پێدانەوەكە سێ ڕۆژ دەخایەنێت، گەڕاندەوە بۆ زۆریی بنکەکانی ڤاکسینکردن و بوونی تەنها یەک سەنتەری کارتی ئەلیکترۆنی، وتی، “50 بنکەی کوتان لە هەولێر هەن، بەڵام یەک سەنتەری کارتی ئەلیکترۆنیی ڤاکسین هەیە”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. جوان ئیحسان: راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بە پلەی یەک زیانی بە تورکیا گەیاندووە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، رایدەگەیەنێت، “راگرتنی گەشتەئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بە پلەی یەک زیانی بە تورکیا گەیاندووە”. د. جوان…
زیاتر ببینە

هەڵوێستی یاسایی ئومێد بەرۆشكی دوای كشاندنەوەی سكاڵای پەرلەمانتارەكەی پارتی

دوای كشاندنەوەی سكاڵای سەر ئومێد بەرۆشكی لەلایەن پەرلەمانتارەكەی پارتییەوە، پارێزەرەكەی بەرۆشكی هەڵوێستی یاسایی ئەگەری زووتر ئازادكردنی بریكارەكەی بۆ…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەو سەردەمە بەسەرچوو بە دەنگی مردوو و خەڵكی ئاوارە لایەنێك براوەی هەڵبژاردن بێت

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە چوارچێوەی كەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەكێتی، هەردوو ناحیەی هێرۆ و…
Total
0
Share