قوباد تاڵەبانی لەگەڵ میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزدییەكان كۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە دەباشان پێشوازی لە میری ئێزیدییان میر حازم تەحسین بەگ و هاوژینی كرد و پشتیوانیی سەرۆك بافڵ و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ خوشك و برایانی ئێزیدی دووپاتكردەوە.

لە دیدارەكەدا كە ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی، جەختیكردەوە كە ماڵی مام جەلال وەك هەمیشە ماڵی هەموو ئێزدییەكانە و سڵاو و ڕێزی تایبەتی سەرۆك بافڵیشی پێگەیاندن.

میر حازم تەحسین و وەفدی میوان ستایشی رۆڵی سەرۆك مام جەلالیان كرد لە بەرگریكردن لە كوردانی ئێزدی و خۆشحاڵی خۆیان بۆ تێگەیشتنی یەكێتی و سەرۆكایەتییەكەی لە خەموژانی ئێزیدییەكان دەربڕی، هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر دروستكردنی میكانیزمێكی هەماهەنگی لە نێوان یەكێتی و ئێزیدییەكان.

لە بەشێكی تری دیدارەكەدا قوباد تاڵەبانی بە گرنگی زانی یاسای رزگاربووانی ئێزیدی ژمارە 8ی ساڵی 2021 كە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندیكردووە، لە هەرێمی كوردستانیش بەركاربكرێت و كاری پێبكرێت.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا هەمووان هاوڕابوون لەگرنگی بەشداریكردنی ئێزیدییەكان لەسێكتەرە جیاجیاكانی دەسەڵات و دیاریكردنی نوێنەری تایبەت بە خوشك و برایانی ئێزیدی لە پێگەكانی حكومڕانیی هەرێمی كوردستان، هەر بۆ ئەو مەبەستەش، قوباد تاڵەبانی ئەوەی بەگرنگ زانی كە لە حكومەتی داهاتوودا خزمەتی هەموو پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: پڕۆژە گرنگەكە جێبەجێدەكرێت

شارەوانیی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، دروستكردنی یەكتربڕی باخی بەختیاری چووە قۆناغێكی نوێوە. سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، “خۆشبەختانە كارەكانی جێبەجێكردنی یەكتربڕی…
Total
0
Share