ئەنجومەنی وەزیران پرسی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران تاووتوێدەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدەدات و لە بەشێکیدا پرسی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران تاووتوێدەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدەدات و لە بەشی یەکەمدا راپۆرتی جێبه‌جێكردنی پلانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مافەكانی مرۆڤ دەخرێتەڕوو و لە تەوەرەی دووەمیشدا گفتوگۆ لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێت.

بڕیارە هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا ، دوا پێشهاتەكانی پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هه‌رێم و داشكاندنی رێژه‌یه‌ك له‌ پاره‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووی قەرزی كاره‌با گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان: خۆمان ئامادەکردووە بۆ دابەشکردنی بەشی سێیەمی بەشەخۆراک

بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانیى هەرێمی کوردستان، دەستکراوە بە ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی بەشی سێیەمی بەشەخۆراک. نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەرى گشتیى…
Total
0
Share