هەرێمی كوردستان.. دوو توشبووی تری كۆرۆنا مردن

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 38 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، دوو كەسیش بە هەمان هۆكار مردوون.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا، ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی شوبات ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 38 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای هەولێر بووە كە 17 كەس توشبوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا دوو توشبووی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە، كە لە پارێزگای هەولێر بوون”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ماوەی 24 كاتژمێردا چاكبوونەتەوە، بریتییە لە 337 كەس.

بابەتی پێشتر

تۆتنهام 2-0 وێست برۆمیچ

بابەتی دواتر

ئوردن.. هەوڵی لەیەك جیاكردنەوەی دووانەیەكی پێكەوە لكاو دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share