نهێنییەكی چۆنیەتی لەبیربردنەوەی برسێتی بۆ دابەزاندنی كێش ئاشكراكرا

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایدەكات كە ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشیی قورس بەشداردەبێت لە نەهێشتنی ئارەزووی خواردن بەراورد بە راهێنانە سووك و مامناوەندەكان، بەمەش دەبێتە بژاردەیەكی زۆر كاریگەر بۆ ئەوانەی دەیانەوێت كێش داببەزێنن.

توێژینەوەكە، توێژەران لە زانكۆی ڤێرجینیا-ی ویلایەتە یەكگرتووەكان لەسەر 14 خۆبەخش ئەنجامیانداوە، پاش ئەوەی خراونەتە ناو بەرنامەیەكی راهێنانی جۆراوجۆر پاش بەڕۆژووبوونی شەوانە، بەپێی پێگەی “ساینس ئەلێرت”.

لەمیانەی تاقیكردنەوە ئەزموونكارییەكەدا، دكتۆر كارا ئەندرسۆن، پزیشكی پسپۆری رژێنەكان و سەرپەشتیاری توێژینەوەكە، چاودێری ئاستی هۆرمۆنی گریلین-ی لە خوێنی بەشداربوواندا كرد، كە بەرپرسە لە رێكخستنی ئارەزووی خواردن.

ئەنجامەكان دابەزینێكی بەرچاوی ئاستی ئەم هۆرمۆنەی پاش راهێنانی زۆر قورس بەدیكرد، بەتایبەت لەنێو ئافرەتانی بەشداربووی توێژینەوەكەدا.

هەروەك بەشداربووانی هەردوو رەگەز، ئاماژەیان بە كەمبوونەوەی هەستكردن بە برسێتی كرد پاش ئەنجامدانی راهێنانی قورس.

بابەتی پێشتر

ئەڵمانیا کەوتە قەیرانێکی سیاسییەوە

بابەتی دواتر

کامالا هێرس: دەبێت ئەنجامی هەڵبژاردن قبوڵ بکەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق بەکارهێنانی دەمامکی لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکاندا کرد بە ناچاری

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات ڕایگەیاند ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بەکارهێنانی دەمامک لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتدا بکرێت…
Total
0
Share