چۆن دەزانیت کەسێک خۆر بردوویەتی؟

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە وەرزی هاویندا، هەندێک کەس دۆخی تەندروستییان تێکدەچێت کە پێی دەوترێت “خۆر بردوویەتی”.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، “ئەو گەرمایەی لەگەڵ كەشوهەوای هاویندا پەیدا دەبێت، هەندێكجار دەبێتە هۆی ئەوەی لەش نەتوانێت پلەی گەرمی رێكبخات و كاتێك پلەی گەرمی لەش لە 40 پلەی سەدی تێدەپەڕدەێت، تێكچوونێك لەمێشكدا روودەدات كە پلەی گەرمی لەشی پێكۆنترۆڵ ناكرێت و كاریگەری لەسەر سیستمی سووڕی خوێن و مێشك دەبێت”.
هۆكارەكانی خۆربردن بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، بەركەوتنی تیشكی رۆژ كاركردن و زۆر مانەوە لەبەر خۆر.
نیشانەكانیشی بریتین لە، ئارەقكردنەوەی زۆر لەكەشوهەوای گەرمدا، سووربوونەوەی دەموچاو و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، هەناسەدانی خێرا و گرژبوونی ماسولكەكان و سڕبوون سەرگێژخواردن و سەرئێشە و بێهۆش بوون و وڕێنەكردن، هەستكردن بە تینوێتی زۆر و سكچوون، ئەو كەسەی تووشی خۆربردن دەبێت، ئەگەر وەك پێویست هاوكاری نەكرێت ئەوا دەبێتە هۆی وەستانی دڵ و مەترسی لەسەر ژیانی دروست دەبێت.
لە حاڵەتی روودانی خۆربردن پێویستە كەسی تووشبوو بۆ شوێنێكی سێبەر بگوازرێتەوە و لەسەر پشت پاڵبخرێت و قاچەکانی بەرزبکرێتەوە، كردنەوەی جلەكانی تووشبووەكە و سڕینەوەی دەم و چاو و دەستەكانی بە قوماشێكی تەڕوشێدار، باوەشێنكردنی و فێنكردنەوەی و پاشان گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە.

بۆ ئەوەی لە مەترسی خۆربردن بەدووربیت پێویستە لە رۆژێکدا 6 بۆ 8 پەرداخ ئاو بخورێرتەوە، پۆشینی جلوبەرگی سپی و گونجاو و لە لۆكە دروستكراو، دووركەوتنەوە لەبەركەوتنی درێژخایەنی خۆری سووتێنەر، بەكارهێنانی كڵاو و چاویلكەی دژەخۆر.

بابەتی پێشتر

لیستی ناوی ئەو کەسانە بڵاوکرایەوە کە بە گرێبەست دامەزراون

بابەتی دواتر

شەش یاریزان بۆ وەرزی نوێ لە بەرشلۆنە یاری ناکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share