لە ئیسپانیا بەهۆی لافاوەوە 158 کەس گیانیانلەدەستداوە

زریان و باو و بۆرانی وێرانکەر، چەند رۆژێکە ئیسپانیای گرتووەتەوە و بەهۆیەوە تا ئێستا لانیکەم 158 کەس گیانیان لەدەستداوە.

تیمەکان سەرقاڵی دۆزینەوەی رزگاربووانن لە زۆرینەی ناوچەکانی وڵات و زیاتر لە هەزار و 200 ئەندامی تیمی فریاگوزاری لە چالاکییەکانی گەڕاندا بەشدارییان هەیە.

پیدرۆ سانچێز، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا سەردانی چەند خێوەتێکی رزگاربووانی کرد لە وڵاتدا و لەویش رایگەیاند، گرنگترین شت کە بیکەین رزگارکردنی ژیانی هاوڵاتییانمانە.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە بارانبارینی بەخوڕ و بای بەهێز باشوور و رۆژهەڵاتی ئیسپانیای گرتووەتەوە و بەهۆیەوە لافاوێکی کوشندە لە ڤالێنسیا و ناوچەی ئەندەلوس لە باشووری ئەو وڵاتە دروستبووە.

بەهۆی لافاوەکەوە گەشتە شەمەندەفەرەکان بۆ شارەکانی مەدرید و بەرشەلۆنە هەڵوەشایەوە و قوتابخانەکان راگیران و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لە زۆرترین ناوچە زیانلێکەوتووەکان وەستان.

تیمەکانی فریاگوزاری داوا لە هاوڵاتییان دەکات خۆیان لە گەشتکردن بە رێگای وشکانی بەدووربگرن و بەدواداچوون بۆ هەر هەواڵێکی نوێ بکەن کە لە لایەن سەرچاوە رەسمییەکانەوە دەربچێت.

دەستەی کەشناسی لە ڤالێنسیا حاڵەتی زۆرترین ئامادەباشی راگەیاند و ئاستی ئاوی باران لە ناوچەکانی وەک تۆرێس و هۆتێل گەیشتووەتە 200 ملم.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی عێراق: بارانبارین تا رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت

بابەتی دواتر

شەفافییەت: داهاتی مانگی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 63 ملیار دینار بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share