ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی پەروەردەیە

ئەمڕۆ لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک رۆژی جیهانیی پەروەردە دیاریکراوە.

ئامانجی ئەمڕۆژە جەختکردنەوەیە لەسەر ئەوەی کە خوێندن مافێکی بنەڕەتیی هەموو مرۆڤێکە و کلیلە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و گەشەپێدانی بەردەوام.

گه‌نجان زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی جیهان پێکدەهێنن و وەک هێزێکی بزوێنەر، رۆڵێکی کاریگەر دەگێڕن لە داهێنان، گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی بەردەوامدا.

لەگەڵ ئەوەشدا، ژمارەیەکی زۆریان هێشتا رووبەڕووی کۆسپ و بەربەستی درێژخایەن دەبنەوە کە رێگرن لەبەردەم بەشداریی راستەقینەیان لە داڕشتنی ئەو داهاتووەی هیوای بۆ دەخوازن، ئەو بەربەستانەش لە هەژاری و نایەکسانییەوە دەستپێدەکەن تاوەکو دەگاتە سنوورداریی دەرفەتەکانی دەستڕاگەیشتن بە خوێندنی کوالێتیی بەرز و کارێکی شایستە.

لەبەر ئەوەی پەروەردە و فێرکردن فاکتەرێکی یەکلاکەرەوەیە لە کێشانی رێڕەوی ژیانیان و فراوانکردنی ئاسۆی دەرفەتەکانیان، زۆر گرنگە کە گەنجان هاوبەشێکی کارا بن لە دووبارە نەخشاندنەوەی سیستمەکانی فێربووندا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share