بەرهەم ساڵح و ماکرۆن لەناو لیستی ئەو کەسانەدان کە هەوڵی سیخوڕیکردن بەسەریانەوە دراوە

بەپێی ڕاپۆرتێکی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی، 50 هەزار کەس بەهۆی بەرنامەیەکی ئیسرائیلیەوە بەناوی پیگاسۆس هەوڵی سیخوڕیکردن بەسەریانەوە دراوە و لەو لیستەدا موبایلی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆک کۆماری فەڕەنسای تێدایە.

لەو 50 هەزار کەسە کە لەڕێگەی بەرنامەکەوە هەوڵی سیخوڕیکردن بەسەریانەوە دراوە 14 سەرۆک و پاشای تێدایە و لەوانەش بەرهەم ساڵح و ئیمانیۆل ماکرۆن لەناو هەوڵەکەدان.

بەپێی زانیارییەکانی ناو ڕۆژنامەکە، ئەوە یەکلایی نەبووەتەوە کە هەوڵی سیخوڕیکردنەکە لەڕێگەی ئەو بەرنامەیەوە، لەسەر ئەو کەسایەتییە سیاسیانە سەرکەوتووە بووە یان نا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە، ئەو سەرکردانەی دیکە کە هەوڵی سیخوڕیکردن بەسەریانەوە دراوە، ئەمانەن (ئیمانیۆل ماکرۆن، بەرهەم ساڵح، سیریل رامفۆسا، سەرۆکی ئەفریقیای باشوور، عیمران خان، سەرۆک وەزیرانی پاکستان، موستەفا مەدبوولی میسر، و سەعدەدینی عوسمانیی مەغریب).

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، جگە لەو سەرکردانەی کە ئێستا لە پۆستەکانیان بەردەوامن، هەندێک سەرکردەی دیکەش هەن کە ئێستا پۆستیان نییە و لە رێگەی بەرنامەی پێگاسۆسەوە سیخوڕیان بەسەرەوە کراوە، کە هەریەکە لە سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی پێشوی لوبنان و بەرپرسێکی پێشوی حکومەتی بەلجیکا و هەروەها پاشای پێشووی مەغریب.

بەرنامەی پێگاسۆسی ئیسرائیلی، کە لەسەر موبایلە زیرەکەکان دادەبەزێت، توانای ئەوەی هەیە ڕیکۆردی دەنگ و کامێرای موبایلەکە بکاتەوە، لەکاتێکدا کە خاوەنەکەی موبایلەکەی قوفڵکردووە و دایناوە یان لە گیرفانیدا هەڵیگرتووە.

بابەتی پێشتر

پاڵەوانێکی لەشجوانیی عێراق لە سلێمانی بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە گیانی لە دەستدا

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: دەتوانین کۆرۆنا کۆنترۆڵ بکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share