حكومەتی هەرێم بڕیارێكی نوێی دەركرد

حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی رسووماتی تۆماركردنی خانووبەرە لەسەر هاوڵاتییان بە رێژەی یەك بۆ 3% .

بەپێی نووسراوەكەی حكومەتی هەرێم كە ژمارەكەی 14323یە لە رۆژی 27ـی ئەم مانگەدا لەلایەن سەرۆكایەتیی دیوانەوە ئاڕاستەی وەزارەتی داد كراوە و تیایدا هاتووە، رسووماتی پول پێشتر لە 1% وەردەگیرا بەگوێرەی خەمڵاندنی نرخی موڵك، بەڵام بڕیاردراوە ئەمە بكرێتە رەسمی پولی ئاسایی كە تەنها هەزار دینارە.

هەر لە نووسراوەكەدا هاتووە، رەسمی تۆماركردنی موڵك كە 2% لە كۆی نرخی موڵكەكە وەردەگیرا پێشتر بڕیاردراوە بەهەمانشێوە لە 2% وەربگیرێت، بەڵام لەكۆی 50%ـی نرخی موڵكەكە و بەوەش كۆی گشتی رەسمیی تۆماركردنی موڵك لە 3%ـی نرخی موڵكەكە كەمدەكرێتەوە بۆ 1%ـی نرخی موڵك.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: داوادەكەین مووچە لە بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە تەوتین بكرێت”

دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێن، “داوادەكەین مووچە لە هەردوو بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە…
Total
0
Share