تەرمێك لە دهۆك دۆزرایەوە

كێشەی دوژمنداری هەبووە

تەرمی كەسێك لە گوندێكی سەر بە پارێزگای دهۆك دۆزرایەوە و پۆلیسی شارەكەش دەڵێت، كێشەی پێشتری هەبووە.

پەیامنێرمان لە دهۆك ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئازار پێی ڕاگەیاندین ئەمڕۆ لە گوندی (پێدە)ی نزیك لە سەنتەری پارێزگای دهۆك تەرمی پیاوێك دۆزرایەوە.

موقەدەم هێمن سلێمان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك بە تۆڕی میدیای ئێستای وت، قوربانییەكە كێشەی دوژمنداری هەبووە و پێدەچێت لەلایەن دوژمنەكانییەوە كوژرابێت.

وتەبێژی پۆلیس زانیاری زیاتری ئاشكرانەكرد و وتی، لێكۆڵینەوەكانیان بەمەبەستی زانینی وردەكاری ڕوداوەكە و دۆزینەوەی تۆمەتبارانی دەستیپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە رۆژی دووشەممەوە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share