دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: داوادەكەین مووچە لە بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە تەوتین بكرێت”

دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێن، “داوادەكەین مووچە لە هەردوو بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە تەوتین بكرێت”.

ئاماژەیان بۆ ئەوەش كردووە، دەستەی داكۆكی بێ ترس و دوودڵی، پەنجە دەخەینە سەربرینەكان و هەوڵی چارەسەكردنیان دەدەین.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەسەڵاتداران و بانكەكانی هەرێم جێگای متمانە نین و نابن ئێستاش دەستەكەمان داوادەكات كە تاكە چارەسەر تەوتینكردنی مووچەیە لەسەر هەردوو بانكی رەشید و رافیدەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارێکی نوێ لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغداد دەرکرا

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا بڕیاردرا لیستی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغداد ئاراستەی حکومەتی عێراق بکرێت.…
Total
0
Share